PLUS4
پێش ساڵێک
دادوەری دادگای کەتنی کەلار، بڕیاری راگرتن (توقیف)ی دەرکرد بۆ هەردوو هونەرمەندی شانۆکار "شکۆ عومەر و عومەر عەبدوڵا" و گواسترانەوە بۆ زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان.
دەستگیرکردنی ئەو دوو هونەرمەندە بۆ کارێکی شانۆیی دەگەڕێتەوە کە 3 ساڵ پێش ئێستا نماییش کراوە.
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سکاڵایان دژی ئامادەکاری دەق و دەرهێنەری شانۆگەرییەکە تۆمارکردووە بەتۆمەتی تانەدان لەپیاوانی ئاینیی.