PLUS4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدرالی، یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە كە پێشتر لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچووە.
بڕگەی یەكەم لەمادەی شەشەمی یاسای پارێزگاكانی هەرێم هەمواركراوەتەوەو بڕگەیەكی بۆ زیادكراوە كە رێگە دەدات كەسانێك لەدەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانن ببنە پارێزگار، لەكاتێكدا بەپێی یاسا بنەڕەتییەكە تەنها ئەندامانی ئەنجومەن دەتوانن ببنە پارێزگار.
ئێستا بەپێی بڕیارەكەی داگای فیدرالی درێژكردنەوەی تەمەنی پارێزگەكان هەڵوەشاوەتەوە، واتا هەردوو پارێزگاری هەولێر و دهۆك لادەبڕێن چونكە لەماوەی درێژكراودا بونەتە پارێزگار و پێشتریش ئەندامی ئەنجومەن نەبونە، ئەگەر لەپۆستەكانشیان بمێننەوە ئەوە لەروی پێچەوانەی یاسایە.