صحفيون
PLUS4
پێش ساڵێک

ژمارەیەک رۆژنامەنوسی کەرکوک لەراگەیەندراوێکدا رایانگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دابەشکردنی زەوی بەسەر ژمارەیەک کەس بەناوی رۆژنامەنوسانی کەرکووک لەسەر هەمان ئەو لیستەی جاری پێشوو بڵاوکرایەوە، ئێمە وەک ژمارەیەک لەرۆژنامەنوسانی کەرکووک کۆبوینەوە،بۆجاری دووەم هۆشداری دەدەینە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دابەشکردنی زەوی بەو میکانیزمە رەتدەکەینەوەو هەڵوێستی توندمان دەبێت.

 

مەرجی ئێمە لەم چەند خاڵەدایە

 

1- پێویستە ئەو کەسەی زەوی وەردەگرێ خەڵکی رەسەنی کەرکووک بێت و سەرژمێری1957ی کەرکووک بێت

 

2-ئەو رۆژنامەنوسانەی زەوییان پێدەدرێ پێشتر سودمەند نەبوبێتن و رۆژنامەنوسی کارای گۆڕەپانەکەبن

 

3-تەنیا ئەندامێتی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق مەرجی وەرگرتنی زەوی نەبێت

 

4-هاوسەنگی پێکهاتەکان لەم پڕۆسەیدا هەبێت