doug ford
plus4
پێش ساڵێک

وڵاتی کەنەدا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیها و ئەندانی ناتۆ  ، ئەندامی حەوت وڵاتە پیشەسازیەکانی جیهان و ئەندامی  G20 ئەندامی رێکخراوی کۆمۆن ویڵسە کە سەر شانشینی بەریتانیایە .

 

کەنەدا پانتایی زەمینەکەی لە پلەی دووەم دێت پاش روسیا ،کەنەدا  لە ١٠"province"هەرێم و ٣ "Territories " ناوچە پێک هاتووە ، ژمارەی دانیشتوانەکەی لە سەروی ٤٠ ملیۆنە .

سیستەمی سیاسی پەرلەمانیەو حوکمەتی فیدرالی هەر چوار ساڵ جارێک هەڵدەبژێرێت ، لە مێژوی کەنەداش هەردوو پارتی لیبراڵ و پارێزکار هەمیشە لە کێبڕکێن بۆ مسۆگەر کردنی زیاتری کورسیەکانی پەرلەمان و دروست کردنی حوکمەت ، بەو پێیەی کەنەدا ئەندامی رێکخراوی کۆمۆن ویڵسە  کە لە ساڵی ١٩٣١ دامەزراوە تا ئێستاش نوێنەری شاهانەی بەریتانیا "Governor General " دەوری خۆی دەبینێت لە هەموو بڕیارە گرنگەکان.

 

هەرێمی ئۆنتاریۆ کە زۆرترین بڕی دانیشتوانی تیایە لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن سەرۆک وەزیر "Doug Ford" وە بەڕێوە دەبرێت کە سەر بە پارتی پارێزکارەکانەکە پاش ئەوەی توانی زۆرترین ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی هەرێمەکە مسۆگەر بکات  ، دوۆگ فۆڕد لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری دا بە فڕۆشتنی ناوچە سەوزیەکانی " Green Belt " دەورو پشتی شاری تۆرۆنتۆ کە پایتەختی هەرێمەکەیە و بە نرخێکی گونجاو بەو پێیە ی ئەم زەویانە بە سەوزی بمێننەوە نەکرێنە جێی نیشتەجێبوون ، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک سەرمایەداری هەرێمەکە ئەم زەمینانەیان کڕی و بونە خاوەنی زەویەکان ، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو پاش ماوەیەکی کورت دوۆگ فۆرد بڕیاری دا ئەم زەویانە یاساییە بکرێنە جێی نیشتەجێبوون  بە پاساوی ئەوەی جێی نیشتەجێبون لە شارەکە کەم بؤتەوەو بەشی ئەو سەدان هەزار پەناهەندانە ناکات کە روو لە شارەکا دەکەن ..بە مەش دەرگای دۆزەخی لە خۆیی و کابینەکەی  کردەوە لە  لایەن ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتی چوارەمەوە کە میدیاکارەکان دەکات ، ئەوەی زیاتر بەنزینی  بە دۆزەخەکەدا کرد ئاهەنگی لەدایک بونی کچەکەی دوۆگ فۆرد بوو لە ژانیوەری ٢٠٢٣ کاتێک کە ژمارەیەک لەو سەرمایەدارانە لە ئاهەنگە ئامادە بون و خەڵاتەکانیان خەیاڵی بوو لە چاو خۆی کە ئەمەش زیاتر شەقام و میدیای جوڵاند و داوای رونکردنەوەیان دەکرد ، بەڵام سەرۆک بیمنەت  و بێباک بوو ئەی ووت هیچ کام لەو سەرمایەدارانی پێشوەختە ئاگایان لەو بڕیارەی کابینەکەم نەبوو کە ئەو زەویانە دەکرێنە جێی نیشتەجێبون .بەڵام پاش ئەوەی داواکاری گشتی هاتە سەر هێڵ و داوای بەدواداچونی کرد بۆ ئەو کەیسە ئاشکرا بوو کە پێشتر پەیمان بەو  سەرمایەدارانە دراوە کە ئەو ناوچانە دەبنە  ناوچەی نیشتەجێبوون کە بە مەش نرخی ئەو زەویانە لە چەند سەد ملییۆنێکەوە دەچێتە چەند ملیار دۆلارێک.هەر ئەمەش وای لە خانمە میدیاکارێک  کرد لە کۆنفراسێکی رؤژنامەوانی  فۆرد بپرسێ ئێوە  پرؤژەی سەرمایەداری ئەدەنە سەرمایەدارانی نزیک لە خۆتان ئەوانیش ئەیکەن بە خەڵات بۆ خانەوادەکەی بەڕێزتان .

 

لە کۆتاییدا دوۆگ فۆرد  وازی لە عینادی سیاسی هێناو رێیە ڕاستەکەی گرتە بەرو رۆژی چوار شەممە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی زۆر زەلیلانە داوای لێبوردنی کردو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی  سەر لە بەری پرؤژەکەی داو وتی هەموو کەس هەڵە دەکات و منیش هەڵەم کرد ئەو کارەم  کرد بۆیە زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەم.

بەڵام پێناچێت ئەمە کۆتایی ئابڕوچونەکەی  دوۆگ فۆڕد و کابینەکەی بێت کە تا ئێستا سێ لە وەزیرەکانی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە لە سەرەتای  دروست بونی ئەم ئابڕوچونەوە.چونکە لە لایەکەوە بڕیاری یاسایی دادگا ماوە لە بەرامبەر فۆرد و لەلایەکی ترەوەش تەواو متمانەی خەڵکی لە دەست داوە کە پێشبینی دەکرێت ناچاری کەن بە دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی لە ئایندەدا  .