PLUS4
پێش ساڵێک
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ئەرشەد ساڵحی دەڵێت: جەنابی وەزیری ناوخۆ تۆ ئاگاداری دۆخی کەرکوکی، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کاتێک بڕیارێک دەردەکات دەبێت بزانێت کەرکوک فرە نەتەوەیە.
- ناکرێت بەئارەزوی خۆتان تیروپشک بکەن، پشکی پێکهاتەیەک زۆربێت و ئەوەی تر کەمتر، ئەمڕۆ ئێوە ئاشوب لەکەرکوک هەڵدەگیرسێنن.
- دوو هەزارو 550 گرێبەست بۆ پۆلیسی کەرکوک بەنایەکسانی لەنێوان سێ پێکهاتەکە دابەشکراوە، کە ئەمە تاوانە.
- تێبینی دەکەین خەڵکانێک لەدەرەوەی کەرکوک ناوی لەسەر پشکی شارەکە هاتووەتەوەو بەماوەی هەفتەیەک کارتی نیشتەجێبونی بۆ دەرهێنراوە.
- ئێمە هەفتەیەکە شەقامی کەرکوکمان هێورکردووەتەوە کەچی ئێوە ئاشوبێکی تر دەوروژێنن!!
- دەتانەوێت خەڵک دەرچێتە دەرەوەو شەقامەکان دابخات و مانگرتن و خۆپیشاندان بکات!!!
- وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ئێوە بەرپرسن لەهەر دۆخێک روبدات.
- پێشتریش رێبوار تەها پەرلەمانتاری پێشوی عێراق داوایکرد چاوبخشێنرێتەوە بەدامەزراندنەکەدا ووتی: غەدرێکی گەورە لەکوردو تورکمان کراوە.
- بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی plus4 لەکۆی 2550 کەس، تەنها 350 کەسیان کوردن و 340 کەسی دیکەش تورکمانن، 60%ی ئەوانەی عەرەبیش خەڵکی دیالەو تکریت و نەینەوان.