ئاری بەرزانی
plus4
پێش ساڵێک

ئارین مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و هاوڕێیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوێتی " قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد.

بەپێی بەدواداچونەکان، بەو جلوبەرگە سەربازییەی پۆشیویانە دەریدەخات لە کۆلێژی سانت هێرستی سەربازی وەرگیراوە کە کۆلێژی سەربازی شاهانەی بەریتانیایە و بە بەرزترین کۆلێژی ئەو وەڵاتە دادەنرێت.

کۆلێژەکە شوێنی شازادەکانی کەنداوە، کوڕی میرەکانی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و بەحرێن تا شازادەی جێنشینی ئێستای ئوردەن لە دەرچوانی ئەم کۆلێژەن .

بەهۆی زۆری تێچووی خوێندن لەو کۆلێژە تەنها کوڕی سەرۆک و میرو شازادەو کەسانی سەرمایەدار دەتوانن ئەو کۆلێژە هەڵبژێرن بۆ خوێندن.

تێچووی کۆرسی یەک ساڵ خوێندن کە 44 هەفتەیە لەو کۆلێژە ۲۲۰ هەزار دۆلارە.

ساڵی رابردوو ئارین مەسرور بارزانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک تەواوکرد .