هاشم و ئاية
PLUS4
پێش ساڵێک

یەکێتی نوسەران و ئەدیبانی کەرکوک هاوسەرگیری هاشم جەباری نوسەرو جێگری ئەمیندارییی یەکێتییەکەیان لەکەرکوک لەگەڵ خاتوو ئایە سەردار راگەیاند و پیرۆزبایی لێکردن.

 

ئایە سەردار تەمەن 38 ساڵ، لەبنەڕەتدا خەڵکی خانەقینەو ئێستا دانیشتووی کەرکوکە.

 

بکالوریۆسی لەئەندازیاری میکانیک - بەشی فرۆکەوانی لەبەغدا تەواوکردووە.

 

ئەندامی یەکێتی نوسەرانەو چەند کتێبێکی شیعری بەچاپ گەیاندووە.

 

هاشم جەباری تەمەن 79 ساڵ، یەکەم بێژەری کوردی بوو لەتەلەفزیۆنی کەرکوک و ماوەی 38 ساڵ لەو کەناڵەدا کاری کردووەو لەکۆتاییشدا پێش خانەنشینبونی، بەڕێوەبەری کەناڵەکە بوو.