سنورةكان
PLUS4
پێش ساڵێک

لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، رایگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەكانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، هەموو بارەگەكانی نزیك سنوری ئەو وەڵاتە چۆڵكران كە پێشتر ئۆپزسیۆنی ئێرانی تێیدا جێگیربون و چەككران و دوورخرانەوە، بەپێی رێكارەكانی كۆمسیۆنی پەنابەران وەك پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

 

وتیشی، هێزەكانی فیدرالی لەو ناوچانە بەشێوەی هەمیشەیی جێگیركران و ئاڵای عێراقیش لەسەر سنورەكان بەرزكرایەوە.

 

پرۆسە هاوبەشەكەی نێوان عێراق و ئێران، بەچاودێری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق ئەنجامدراوە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتن، كە گفتوگۆ و بتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وەڵات رێگەی چارەسەرە و لەبەرانبەریشدا گروپە چەكدارەكان لەتونێل و سنورەكان دوورخرانەتەوە و هەنگاوەكانی دواتری رێككەوتننامەكەش جێبەجێ دەكرێت.