يحيى رسول
plus4
پێش ساڵێک

لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو فرۆکەیەی لەسنوری سلێمانی فرۆکەخانەی عەربەتی بۆردوومانکرد لەئاسمانی تورکیاوە هاتووە و بەهۆیەوە سێ پاڵەوانی دەزگای دژەتیرۆر شەهیدبون و سێی دیکە بریندارن.لیوای هێزی تایبەت یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق 

دەقی راگەیەندراوەکە:

کاتژمێر 17:00 رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلول، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان لەسنوری ئاسمانی تورکیاوە هاتووەتە ئاسمانی عێراق و فرۆکەخانەی عەربەتی لەپارێزگەی سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراقی بۆردوومانکردووە، بەهۆیەوە سێ پاڵەوانی دەزگای دژەتیرۆر شەهیدبون و سێی دیکەش برینداربون.

ئەم تاوانکارییە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی خاکەکەی، هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناوچەکەو جیهان، سەرپێچیی بەندەکانی یاسای نێودەوڵەتی و زیادەڕۆییکردنە سەر پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەم دەستدرێژییە بەردەوامانە لەگەڵ بنەمای پەیوەندیی دراوسییەتی نێوان دەوڵەتان یەک ناگرێتەوە، هەڕەشەیە لەسەر هەوڵەکانی عێراق بۆ بونیادنانی پەیوەندیی سیاسی و ئابوری و ئاسایشی باش و یەکسان لەگەڵ دراوسێکانیدا.

عێراق مافی خۆی بۆ راگرتنی ئەم خروقاتانە دەپارێزێت.

سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدان و شیفای خێرایش بۆ بریندارەکان

لیوای هێزی تایبەت

یەحیا رەسول عەبدوڵا

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

18 ئەیلول 2023