PLUS4
پێش ساڵێک
محەمەد ساعدی پسپۆری یاسایی و یەكێك لەو كەسانەی داوای یاسایی دژی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم لەدادگای باڵای فیدرالی تۆماركردووە بەمەبەستی راگرتنی پرۆسەی ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەولێر.
لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی "مەعلومە"ی عێراقی دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ داوایەكی یاسایی دژی بەغدا و هەولێر لەبارەی نادەستوری بونی ناردنی پارە بۆ هەرێم تۆماركردووە و لەماوەی 24 كاتژمێردا دادگای فیدرالی بڕیارێكی ولائی دەردەكات بۆ راگرتنی ناردنی پارە تاوەكو دۆسییەكەی یەكلادەكرێتەوە.
ئەو رونشیدەكاتەوە كە هەموو هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی پارە سەرپێچی و پێشێلكارییەكی رونی دەستورە.
ئەمەش لەكاتێكدا دوێنێ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە ناردنی 700 ملیار دینار مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە پارەكە بەقەرز بۆ سێ مانگە و دەكاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار.