موعاز فەرحان
پێش ساڵێک
ئەو تەنازولانەی لە ماوەی چوار ساڵی کابینەکەی مەسرور بارزانییدا بۆ بەغدا کران، لەسەردەمی مەلیک مەحمودەوە تا ئەمڕۆ نەکراون.
ئەو تەنازولانەی ئەم ماوەیە بۆ ئێران کران، مەگەر هەر تەنازولە گەورەکەی خوالێخوشبوو مەلا مستەفا بۆ حەمەرەزا شای ئێران هێندە گەورەبێت.
کاک مەسعود نیوەی ئەو تەنازول و نەرمی نواندنەی لە سەردەمی کابینەکەی مەسرور بارزانیدا بەرامبەر بەغداو ماڵی شیعی نواندی، نیوەی ئەوەی لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی برازایدا بکردایە، هیچ پکات پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا بەم ڕۆژە نەدەگەیشتن.
دۆستان، لەم چوار ساڵەدا بە تەواوەتی، نەوت، سەروەری سیاسیی و ئابووری، سەروەری ئاسمانیی و تەنانەت زەمینیش لەدەستدرا.
لە هەمووی سەختتر، کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر 700 ملیار دینار قەرز فرۆشران و ئاڵای عێراقیش لەسەر ئەو چیایانە هەڵکرا کە شەش ساڵ لەمەوبەر کاک مەسعود بانگەشەی ڕیفراندۆمی تێدا دەکردن.
هەر لە چوارچێوەی تەنازولەکان بۆ ڕازیکردنی دڵی کاک مەسرور، تەواوی خاکی بادینان و ئاسمانی هەموو کوردستان بۆ درۆنی تورکی بۆ گیانی خەباتگێڕانی ڕۆژهەڵات و باکور واڵا کرا.