قاضاغ
PLUS4
پێش ٢ ساڵ

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری حەشدی شەعبی لەبەغدا توانیویانە باندێك ئاشكرابكەن كە دەیان كرێكاری بیانیان لەهەولێرەوە بۆ بەغدا گواستووەتەوە.

 

بەپێی راگەیاندراوی حەشدی شەعبی، لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری توانراوە دەست بەسەر بارهەڵگرێكدا بگیرێت كە چیمەنتۆی باركردووە و 77 كرێكار خۆیان تێیدا شاردبوەوە بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ بەغدا بەشێوەی قاچاغ و نا یاسایی.

 

بەپێی راگەیاندراوەكە، لەو ژمارەیە 74 كرێكاریان بیانی بونە و هاوڵاتی پاكستانی و بنگلادیشین.

 

سێ كەسەكەی دیكەش هاوڵاتی عێراقین و ئەو باندەن كە سەرپەرشتی بەقاچاغ گواستنەوەكەیان كردووە و لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا هایلۆكس خراونەتە بۆسەوەو دەستگیركراون.