PLUS4
پێش ساڵێک
ڕونکردنەوەو ڕاست کردنەوەیەک لە لایەن سامان مەجید ، یاریدەدەری بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکوکەوە..
لەچوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات ودوبارە دابەشکردنەوەی تازە بەهەمیشەبووەکان ، لەدوایین سەردانماندا بۆ وەزارەت توانیمان ڕەزامەندی وەزارەت بەدەستبهێنین لەسەر مانەوەی مامۆستایانی بەشە زانستیەکان ومامۆستایانی هەردوو زمانی کوردی وعەرەبی لەقوتابخانەکانی خۆیان لەکەرکوک ونەنێردرێنە دەرەوەی شار، ئەوەش بەهۆی پێویستی قوتابخانەکانیان بەو پسپۆڕی وبەشانەی لەسەرەوە باسکران.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی پەروەردەمان پێشتر ڕونمان کردۆتەوە کە بابەتەکە ئەم ناوچانە دەگرێتەوە ( حەی نەسڕ، عروبە، عەمەل شەعبی ، حوزەیران، سەوب ل کەبیر واتا گەڕەکەکانی ئەو بەری خاسە کە شۆرجە واسکان وئازادی وپەنجا عەلی وقادسیەو باروتخانەو چەن ناوچەیەکی دەوروبەریان دەگرێتەوە)،
ئومێدی سەرکەوتن بۆ مامۆستایانمان دەخوازین وهەموو هەوڵێکیش دەدەین لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لەشارە خۆشەویستەکەمان.
مامۆستا سامان مەجید
یاریدەدەری بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکوک