plus4
پێش ساڵێک
پێگەی ( المۆنیتۆر ) ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە ٣ ی ئەیلولدا نامەیەکی ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە ،یەکشەمەی رابردوو نامەکەی گەیاندراوەتە کۆشکی سپی .
لە نامەکەدا مەسرور بارزانی هانا بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەبات و دەڵێت : ئێستا ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم لە ساتەوەختێکی چارەنوسسازی مێژوویداین ، دۆخێک کە زەحمەتە بە سەریدا زاڵبین ... ئێمە لە ئابوری و سیاسیەوە خوێنمان لێ دەتکێ بۆ یەکەم جار لەوەتەی من سەرۆک وەزیرانم نیگەرانیەکی قوڵ دایگرتووم کە هەڵمەتێکی ناشەرەفمەندانە لە دژمان بەڕێوە دەچێت لە وانەیە ببێتە هۆی روخانی ئەو مۆدێلە فیدراڵیەی کە ئەمریکا لە ٢٠٠٣ وە پشتیوانی کردووە لە عێراق و لەو کاتەوە لە پشتی وەستاوە ..
لە نامەکەیدا مەسرور بارزانی داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە بە زووترین کات دەستوەردان لە کێشەکانی نێوان هەرێم وبەغدا بکات و کێشەکە چارەسەربکات .
بە پێی راپۆرتەکەی المۆنیتۆری ئەمریکی تا ئێستا کۆشکی سپی وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانی نەداوەتەوە.