تاوان بار
plus4
پێش ساڵێک

هێزەکانی ئۆپراسیۆنەکان و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ( ٦ ) تۆمەتباری تەقەکەر و ئاژاوەگێڕیان دەستگیرکرد.

 چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لەباخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ

 دەستگیرکراوەکان پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن.

لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک ڕووبەڕوی هێزەکانمان بونەوە و سەرئەنجام دەستگیرکران و بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی (١٥٦) لەیاسای سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.