تةقةكردن بةئاماسندا
PLUS4
پێش ساڵێک

شەوی رابردوو لەباخەکەی مەریوان کەریم تۆفیق ئاهەنگ گێڕدراوەو ژمارەیەک هونەرمەندی میللی میوان بونە، تەقەیەکی زۆر کراوەتە ئاسماندا.

 

بەهۆی ئەوەی باخەکە لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵەو نزیک شوێنی نیشتەجێبونە، خەڵک پەیوەندی بەئاسایشەوە دەکەن و هێزێکی ئۆپراسیۆن رەوانەی شوێنەکە دەکرێت.

 

دوای گەیشتنی هێزەکە دەمەقاڵە رودەدات و هەوڵدەدرێت روبەڕوی مەفرەزەکە ببنەوە بەڵام ناتوانن، چەند کەسێک دەستگیردەکرێت و مەریوان کەریم تۆفیق هەڵدێت، لەئێستادا فەرمانی دەستگیرکردنی هەیەو هێزە ئەمنییەکان سوورن لەسەر دەستگیرکردنی.

 

بەهۆی ئەوەی هونەرمەندەکان هیچ تاوانێکیان لەتەقەکردنەکەدا نەبوە و تەنها گۆرانیان وتووە، دەستگیرنەکراون. کە بریتی بونە لە کاروان شارەوانی، هەڤاڵ چەمچەماڵی.