plus4
پێش ساڵێک
کەمێک پێش ئێستا بەشێکی لەهێزە سەربازییەکانی عێراق گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوکیان بەجێهێشت.
کشانەوەی هێزەکانی فیرقەی 11ی سوپای عێراق و فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدرالی بەبڕیارێکی خێراو شێوەیەکی کتوپڕ ئەنجامدراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە تایبەت بۆ ئاژانسی plus4 قسەی کرد، چۆڵکردنی گەڕەکە کوردنشینەکان و کەمکردنەوەی هێزەکانی دەوروبەری قەڵا پەیوەندی بە سەردانەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقەوە هەیە کە بڕیارە سبەی سێشەممە بۆ بەدوواداچون و لێکۆڵینەوە لەروداوەکان بێنە کەرکوک.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دەیانەوێت وا نیشانی دەن کە هیچ دۆخێکی عەسکەرتارییەت لەگەڕەکەکاندا نییە، لەکاتێکدا چەند رۆژێکە هێزی سەربازی تەنانەت لەنێو بەشێکی زۆر لەکۆڵانەکانی شۆراوو ئیمام قاسم و حەسیرەکەو شۆرجە جێگیرکراون و خەڵکیان هەراسان کردووە.