plus4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: رۆژی پێنجشەممە وەفدەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سەردانی کەرکوک دەکات بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ روداوەکەی 2ی ئەیلول و رۆژانی دواتر.
وتیشی، بڕیارە سبەی سێشەممە وەفدەکەی پەرلەمان لەلیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ دەرخستنی راستییەکان سەردانی کەرکوک دەکەن.
وەفدەکە لەسەر داوای یەکێتی پێکهێنرا، هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و ئەندامەکانشی بریتین لە فوئاد حسێن، خالید شوانی، محەمەد تەمیم، حەسەن تۆران، رەیان کلدانی و ئەحمەد عەبدوڵا.