ئێلۆن ماسک
plus4
پێش ساڵێک

رۆژنامەی نیۆرک تایمز ئەمریکی ئاشکرای کرد کە ئیلۆن ماسک سەرۆکی کارگێڕی  کۆمپانیای تێسلا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی مناڵی سێیەمی بە نهێنی لە  غرایمز خانمە گۆرانی بێژی  کەنەدی ، بە مەش ژمارەی مناڵەکانی  ئێلۆن ماسک گەیشتە ١١ منداڵ کە سەرجەمیان بەرهەمی پەیوەندی نهێنین لە گەڵ خانمان .

 

ئێلۆن ماسک کە کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و داهاتەکەی مەزندە دەکرێت بە زیاتر لە ٣٢٠ ملیار دۆڵار و  بە مەش بووە یەکەم دەدەوڵەمەندە لە سەر ئاستی جیهان کە داهاتەکەی ٣٠٠ ملیار تێپەڕێنێت 

ئێلۆن ماسک کە بازرگان و وەبەرهێنەرو ئەندازیارو داهێنەرێکی کەنەدی - ئەمریکیەو لە باشوری ئەفریقاش جاوی بە دونیا هەڵهێناوە و دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس اکس و دیزاینەری یەکەمە تێیدا ،  هەروەها بەشدار بووە لە دامەزراندنی کۆمپانیانی ناوداری  (پەی پاڵ ) بۆ ئاڵۆگۆڕی دراو ، وە لە هەمان کاتشدا سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کحۆمپانیای سۆلار ستیە.