نيجيرفان
PLUS4
پێش ساڵێک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 62ـەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا لە پەیامکێدا دەڵێ وه‌ك چۆن يه‌كڕيزى و ته‌بايى، هێز و بنه‌ماى شۆڕشى ئه‌يلوول بوو، له‌م ياده‌شدا "جه‌خت له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هاوكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌."

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، دەڵێ یەکڕیزی و تەبایی "تاکه‌ رێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و مه‌ترسى و سه‌ختييه‌كان و پاراستنى فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌ديى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره‌ بۆ گه‌لى كوردستان‌."