plus4
پێش ساڵێک
رۆبیالیس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لە بەرنامەی ( بیرس مۆرغان انسنسۆرد )رایگەیاند : کە بڕیاری داوە دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا جونکە ناتوانم بەردەوام بم لەو کارە ، ئەمەش پاش ئەوەی لە کۆتا یاری نێوان تیمی خانمانی ئیسپانیا و تیمی خانمانی ئینگلیزتان لە پێشبڕکیەکانی جامی جیهانی خانمان بۆ تۆپی پێ ، بردنەوەی خانمانی ئیسپان و بە دەست هێنانی جامەکە وای لە رۆبیالیس کرد لە کاتی ئاهەنگ گێڕانی تیمەکە یەکێک لە خانمەکانی تیمەکەی ماچ بکات ، کە ئەمەش لە ناوەندە وەرزشیەکانی وڵاتی ئیسپانیا ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوەو داوی دەست لە کارکێشانەوەیان لێکرد .
ئەمەو لە کاتێدا رۆژی هەینی ٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣ داواکاری گشتی ئیسپانیا سکاڵایەکی پێشکەش دادگای باڵای ووڵاتەکەی کردووە دژی رۆبیالیس تاوانباری ئەکات بە دەست درێژی سێکسی زۆرەملێ بۆ سەر خانمە یاریزانێکی تیمی ووڵاتەکەی