
PLUS4
پێش ساڵێک
بەئامادەبونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەلەمان، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی کەرکوک کۆبوەوە.
عەباس رازی ئەمینداری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبەیاننامەیەکدا دیارترین تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکە و بڕیارەکانی خستەڕوو کە بریتین لە:
ئەوەی لەکەرکوک رویدا ئیدانەکراوە جا بەهەر بیانویەک بوبێت و هەر کەسێک ئەنجامی دابێت.
داواکرا هەموان پەیامی هێورکردنەوەیان هەبێت لەپێناو سەقامگیری ئەو پارێزگایەی خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی.
چارەسەری خێرا بدۆزرێتەوە بۆ کێشەکانی کەرکوک بەتایبەت بابەتی بارەگاکەی شۆراو.
هەموان لەچوارچێوەی یاساو دەستوور پابەندبن بەرێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت کە لەپەرلەمانی عێراقیشدا وەک کارنامەی حکومەتی ئێستا دەنگی لەسەر دراوە.
جەختکرایەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەتایبەت لەکەرکوک.
پاڵپشتی لیژنەکەی پەرلەمان کرا بۆ بەدواداچون لەروداوەکانی کەرکوک.
پێویستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی بخرێتەڕوو.
لێپێچینەوە لەگەڵ هەرکەسێک دەکرێت تێوەگلابێت لەروداوەکان جا هەر پلەو ناونیشانێکی هەبێت.
لیژنەیەک لەسەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سەردانی کەرکوک دەکەن بۆ راوەستان لەسەر راستییەکان و چارەسەری خێرای دۆخەکە.
پێویستە گۆڕانکاری ئیداری لەکەرکوک ئەنجام بدرێت و هاوسەنگی پێکهاتەکان بپارێزرێت.