جيش
PLUS4
پێش ساڵێک

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر پرسی کەرکوک کۆببێتەوە.

 

ئیدارەی دەوڵەت ئەو هێزو لایەنانە لەخۆ دەگرێت کە لەپێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراقدا بەشدارن.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4 لەکۆبونەوەکەدا پرسی رادەستکردنەوەی بارەگاکەی شۆراو بە پارتی یەکلادەکرێتەوە و داوا لەهەموو لایەنەکانیش دەکرێت لەروی سیاسی و میدیاییەوە کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی کەرکوک بکەن.