plus4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک بۆ گەلی کوردستان: لە یەکەم شەوی رووداوەکانی کەرکوک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی 5 جار پەیوەندی پێوەکردووین بۆ سەردانکردنی کەرکوک بەڵام دڵنیاییمان پێدا کێشەکان چارەسەر دەکەین.
کەسێکی نزیک لە ئاسۆ مامەند ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: سەرۆکی یەکێتی چەند جارێک پەیوەندی بەئاسۆ مامەندەوە کردو سوربوو لەسەر ئەوەی خۆی دێتە کەرکوک بەهیچ شێوەیەک ئەو وەزعەی لەشارەکە دەگوزەرێت قبوڵ کراو نییە بەتایبەت کە گەنجی شارەکە شەهیدو بریندارکراون.
بەڵام ئاسۆ مامەند دڵنیایی پێدەدات کە ئەوان لەکەرکوکن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هێوربونەوەی دۆخەکە.
دواتر نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد کە سودانی پەیوەندی بە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە کردووە، سەرۆکی یەکێتی جەختیکردووەتەوە کە پێویستە کۆتایی بەو دۆخە ناهەموارەی کەرکوک بهێنرێت.
بەڵێن دەدات خۆی راستەوخۆ چاودێری دۆخە بکات.. ئەوەبوو دوای دیداری لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان، راوێژکارو وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سەردانی پرسەی قوربانیانی روداوەکەیان کرد و بڕیاردرا هەمویان بە شەهید هەژماربکرێن و لێپێچینەوەش لەگەڵ کەمتەرخەم و بکەرانی ئەو تاوانەدا بکرێت.