روداوەکانی کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند : ژمارەیەک گەنج و تازە هەڵچووی خوێن گەرم بەناوی خۆپیشاندان لەگەڕەکی شۆرجە گردببونەوە.

ئەوان خۆشیان نەیاندەزانی بۆچی هاندراون و هاتوون بۆ خۆپیشاندان، یەکێک بەئاڵای کوردستانەوە خۆی هەڵواسیبوە پەیکەرەکەی مامە ریشەدا و هاواری دەکرد دەمانەوێت ( پارتی ) بگەڕێتەوە!!!!!

خەڵکی شۆرجە نەیاندەزانی ئەو گەنجانە کێن!! نزیکەی 10 گەنجیان دەستگیرکران بەشێکی زۆریان خەڵکی دەرەوەی کەرکوک بون.

فەرماندەی پۆلیس و بەڕێوەبەری فریاکەوتن و ئامادە لێیان دەپاڕانەوە کۆتایی بە گردبونەوەکە بهێنن و نەبنە هۆی ئاژاوەگێڕی بەڵام سودی نەبوو.

دەستیانکرد بە بەردبارانکردنی پۆلیسی کەرکوک بەهۆیەوە عەمید مازن غەریب و پاسەوانەکانی برینداربون , جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان سەری شکێندرا.

هێزەکان بەشێوەیەکی هێمنانە کۆتاییان بە گردبونەوەکە هێنا و نەیانهێشت روداوەکانی 2ی ئەیلول دووبارەبێتەوە.

راستە بەشێک لەگەنجەکان دەستگیرکران بەڵام هەموو لایەک بەدان بەخۆداگرتن توانیان رێ لەخوێن رشتن بگرن و ئەو مەرامە پوچەڵ بکەنەوە کە دژ بەشارەکە دەگێڕدرێت.