ئاساۆ مامەند
plus4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکەک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی راگەیاند و داوایکرد؛ دەستەیەک لە رۆشنبیران و کەسایەتیی پێکبهێنرێت بە ئامانجی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان لایەنەکان.

ئاسۆ مامەند داواشی لە حزب و لایەنە کوردستانییەکان کرد هەرچی زووە کۆبوونەوەیەک لە نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان رێکبخرێت و تیایدا بە کۆدەنگی بڕیارێکی هاوبەش لە داهاتووی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بدرێت، بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی ئەو ناوچانە دەبنەوە.