مقر عمليات
PLUS4
پێش ساڵێک

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە پرسی بارەگاكەی پارتی كۆدەبنەوە.

 

رۆژنامەی عەرەبی جدید-ی قەتەڕی لەزاری پەرلەمانتارێكەوە گواستوێتێوە، لەكۆبونەوەكەدا نەخشە رێگەی نوێ و چارەسەر بۆ قەیرانەكە دەخرێتە سەر مێزی كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەگەری هەیە پارتی بارەگایەكی دیكەی لەشارەكە پێ بدرێت لەشوێن ئەو بارەگایەی كە لەلایەن فەرماندەیی پێشكەوتووی هێزە هاوبەشەكان بەكاردەهێنرێت و عەرەب و توركمان رێگری لە چۆڵكردنی دەكەن.