plus4
پێش ساڵێک
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کوردستان ئەنجامدا و لەو پەیوەندیەدا جەخت لە گرتنەبەری رێکاری خێرا و پێویست بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە کراوەتەوە.
لای خۆشیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیوەندییەکەدا جەختی لە پاراستنی تەبایی و پێکەوەژیان لە کەرکوک کردەوە و داوای لە سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، هەمو رێکارێکی پێویست بگرێتەبەر و رێگریی لە دروستبونی دوبەرەکی و هەمو مەرامێکی لەوشێوەیە بکات کە سەقامگیریی کەرکوک و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە، هەروەها تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی گەنجانی کورد بدرێنە دادگا.