PLUS4
پێش ساڵێک
ڕوونکردنەوە
بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێکە، بەمەبەست و سیناریۆی جۆراو جۆر، پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند لایەنێکی شۆڤێنی کەرکوک، کێشە و گرفت بۆ ھاوڵاتیانی کەرکوک درووستدەکەن.
ئێمە وێرای ئەوەی لەگەڵ داخستنی رێگای سەرەکی کەرکوک - ھەولێر، نین و لە رێگای کەناڵە سیاسی و دیبۆلماسییە جیاوازەکانەوە، ھەوڵی جدیمان داوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقمان لێ ئاگادار کردۆتەوە، بۆ کردنەوەی ئەو ڕێگایە، چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاوڵاتیانی کەرکوک بێت.
لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک و ڕای گشتی، رایدەگەیەنین:
- پارتی، لە ڕێگای حکومەتی شکستخواردوی تاککڕەوی ھەرێمەوە، ھەوڵدەدات کێشەکان، ھەناردەی کەرکوک بکات، بەتایبەت کە روونبۆتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لە نێو خۆپیشاندانەکانن لە ھەولێرەوە ئاڕاستە دەکرێن، و دەیانەوێت، کێشە و پشێوی لە نێو نەتەوەکانی شارەکە درووستبکەن، بەڵام خەڵکی کەرکوک بە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی زۆر ھوشیارن و لە مەرامی ناحەزان تێگەیشتون.
- پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و تورکمانانە، کە ھاوپەیمان و دۆستی یەکترن، کێشەیان بارەگا نییە، چونکە لە ئێستادا بارەگای لق و ناوچەکانی چۆڵکراون، بەڵام بەمەبەست ناگەڕێتەوە ، و دەیانەوێ بەو بیانووە، ئاسایشی کۆمەڵایەتی کەرکوک تێکبدەن.
جارێکی دیکە دڵنیای بە ھەموولایەک دەدەین، کە ئارامی و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیانمان ھێڵی سوورن، تەواوی ھەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، رێگە نادەین مەرامی نەیاران جێبەجێبکرێت و ئاژاوا و کێشە بۆ شارەکەمان درووستبێت.
مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان