PLUS4
پێش ساڵێک
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژانی هاوڵاتی ( حسێن مەلا ئەحمەد ) ڕادەگەیەنێت، کە لەڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٧ لە نزیک قەزای چەمچەماڵ کوژرا.
هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بکوژان، کە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە (سنوری پارێزگای دیالە) هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد.