PLUS4
پێش ساڵێک
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان رایگەیاند: لەکەرکوک وەزعێکی ناخۆش دروستبوەو بەهۆی داخستنی رێگەی کەرکوک - هەولێر ئەوەش بەهۆی بڵاوبونەوەی هەواڵی گەڕانەوەی پارتی و وەرگرتنەوەی بارەگاکەی کە وەک هەمووجار کۆمەڵێک خەڵک بەناوی حەشدی شەعبی بەکرێ گیراون و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست دەکەن.
وتیشی، ئێمە بەسیناریۆی تێدەگەین، چونکە پارتی "دەزگای پاراستن"ی لەپشتی بارەگاکە دەوامی خۆیان دەکەن، لەهەمان کاتیشدا سەیرە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانە و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانە کە لەسەر تانکەرێکی ئاو هەڵا دروست دەکەن، کەچی ئێستا بێ دەنگ بونەو کەسیش نازانێت لەکوێن.
رەوەند مەلا مەحمود ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوانەی رێگری لەپارتی دەکەن خۆیان وا لەهەولێر دەوام دەکەن و خەمیس خەنجەریش ماڵی لەگوندی ئینگلیزییە لەهەولێر.
ئەو لێپرسراوەی یەکێتی وتی، ئەم بابەتە دروستکراوە فەوزایەکە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک، ئەگینا ئەوانەی لەژێر خێمەکەن سەرکردەکانیان و سەرۆکەکەیان لەهەولێرن، پێمان سەیرە شاخەوان عەبدوڵا نایەتە دەنگ.
رەوەند مەلا مەحمود نەیشاردەوە کە هەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو کاک ئاسۆ لەسەر خەتە تاوەکو ئەو بارودۆخەی دروستبوە کۆتایی پێبێت.
لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی وتی، ئەو قەیرانەی پارتی دروستیکردووە بۆ لەبیربردنەوەی یادی 31ی ئابە کە رۆژێکی رەشە لەمێژوی کورددا، پارتی خۆی کەرکوک و پۆستەکانی بۆ عەرەب بەجێهێشتووە و ئێستا بانگەشەی گەڕانەوە دەکات بەشکۆوە، لەرابردوویشدا هەمان سیناریۆیان دروستکرد کە یەکێتی چارەسەری کرد.. خەڵک بەهۆی ئەو دۆخەوە ناتوانێت کارو کەسابەتی خۆی بکات و خوێندکاران ناتوانن بچنە تاقیکردنەوەکان.
رەوەند مەلا مەحمود ئاشکرایکرد کە ئەوانەی لەژێر خێمەکەن بەشێکیان سەر بە خەمیس خەنجەرو بەرەی تورکمانین کە ماڵیان لەهەولێرەو رۆژانەش لەسەر شاشەکانی پارتی دەردەکەون.. ئەم سیناریۆیەش تەواو دەبێت و خەڵکی کەرکوک تێگەیشتوون کە پارتی چۆن دژایەتی شارەکە دەکات و تەنانەت رێگری دەکات کورد پۆستیش وەربگرێت.