PLUS4
پێش ساڵێک
سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت: ئەگەر رێگە داخستنەکەی کەرکوک- هەولێر پێچەوانە بوایەو ڕێگەیەک بەرەو ڕوی پارێزگاکانی جنوب و ڕێگەی گوندنیشینە عەرەبییەکان بگیرایە ئایە پەڕلەمانتارە عەرەب و تورکمانەکان ئاوا بێدەنگ و بێ هەڵوێست و بێکردار دەبوون نەخێر دونیایان ئەدا بەیەکدا و وەزیرو بەرپرسەکانی دیکەشیان بەهەمان شێوە دەهاتنه سەرخت٠
دەشڵێت، دوای ۱٦ ئۆکتۆبەر کۆمەڵی دروشم و قسەی گەورەو درۆی گەورەکرا پارێزگار لائەدەین پارێزگار دەدەینە دادگاو دەیانگوت ناوی پارێزگار لەگیرفانمادایە هەندێک دەیگووت دەچین پارێزگار دەگرین و ناهیڵین فڕۆکەخانە بکرێتەوە ئەوکاتەش ڕەئیم وابوو نە پارێزگاریان پێ لادەدرێت و نه پێشمه رگە دەگەريتەوه.
سەرحەد قادر ئەوەشدەخاتەڕوو کە ئەگەر پارتی و يەکێتی رێک بكەوتنايه بۆ داناني پارێزگارێک باشتر نەبوو؟ ئێستا وەزعي كورد بەوشێوەیە نەدەبوو!! پرسیارەکە ئەوەیە ئاخۆ بۆ ئەو هەموو نێوێنەرانەی کوردو ئەو هەموو وەزیرو گزیرانە بێدەنگن.