بارزان - بةربرسان
PLUS4
پێش ساڵێک

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی بەرپرسانی کەرکوکی ئەو حزبەکەی کردووە بۆ پیرمام و توڕە بوەو بەتووندی لەگەڵیان قسەی کردووە.

 

محەمەد کەمال بەرپرسی لقی 3ی پارتی، محەمەد خورشید و لیزا فەلەکەدین کاکەیی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی وێنەی خۆیان لەگەڵ بارزانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە کە ئەمڕۆ چونەتە خزمەتی سەرۆکی حزبەکەیان.

 

بەڵام بارەگای بارزانی و میدیای فەرمی پارتی هیچ راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو کۆبونەوەیە بڵاونەکردووەتەوە.

 

کۆبونەوەکە لەکاتێکدایە، لەکەرکوک ژمارەیەک هاوڵاتی رێگەی کەرکوک - هەولێریان داخستووە بەبیانوی رێگری لەدانەوەی بارەگاکەی شۆراو بەپارتی.

 

هاوکاتیشە لەگەڵ بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی کادرانی پێشکەوتووی پارتی دژی بەرپرسانی ئێستای ئەو حزبە و نیگەرانن لەسیاسەتی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیان و کاندیدانی حزبەکەیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا.

 

بەوتەی چەند سەرچاوەیەک لەنێو پارتی، بارزانی بەتووندی لەگەڵیان قسەی کردووەو نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەتایبەت کە ژمارەیەک زۆر لەئەندامانی ئەنجومەنەکە بەهۆی دوا گۆڕانکارییەکانی کەمال کەرکوکی لەنێو لقی 3و مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک- گەرمیان، ئەو حزبەیان بەجێهێشتووە.