
PLUS4
پێش ساڵێک
یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی لەكەركوك ئاگاداركردووەتەوە كە دەبێت لەزوترین كاتدا رێگەی كەركوك - هەولێر بەڕوی هاتووچۆی هاوڵاتیاندا بكرێتەوە بەپێچەوانەوەی روداوی نەخوازراو رودەدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4كەوتووە، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك - سەڵاحەدینی یەكێتی كە بەسەرپەرشتی ئاسۆ مامەند لەكەركوك رێكخرا، جەختیان كردووەتەوە كە دەبێت بەزوترین كات رێگەكە بكرێتەوە كە بوەتە هۆی رێگری لەهاتووچۆی رۆژانەی زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی ئەو پەیامەی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوك گەیاندووە و داوایكردووە بەزوترین كات رێگاكە بكرێتەوە بەپێچەوانەی هەڵوێستی تووندی دەبێت و لەئەگەری رودانی هەر روداوێكی نەخوازراویش، ئەو لایەنانە بەرپرسیارێتییەكەی هەڵدەگرن كە هۆكاری دروستبونی ئەو دۆخەن.
ماوەی دوو رۆژە ژمارەیەك هاولاتی لەبەردەم بارەگاكەی شۆراوی پارتی لەسەر رێگەی كەركوك - هەولێر خێمەیان هەڵداوە و رێگەكەیان بەروی هاتووچۆی هاوڵاتیاندا داخستووە.