كؤبونةوةكةى يةكيتى
PLUS4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەقامگیری سیاسی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی پارێزگای گەرکوک بە لای یەکێتییەوە هێڵی سوورن و هەر کەس و لایەنێکیش ئەو هێڵە ببەزێنێت و ئیستفزازیی پێکهاتەکانی بکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە بەرامبەر هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە روو دەدات.

 

هۆشدارییەکەی ئاسۆ مامەند لەمیانی سەرپەرشتیکردنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی دێت کە ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک رێکخرا.

 

لە کۆبونەوەکەدا ئاسۆ مامەند دەڵێت: دەبێت تایبەتمەندی ئەم ناوچانە لەبەرچاو بگیرێت بە پێچەوانەوە ئەگەری ئەوە هەیە رووداوی نەخوازراو روو بدات.

 

تەئکیدیش دەکاتەوە؛ جیاکاری لە بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەدا و گرینگیدان بە پێکهاتەیەک و پشتگوێخستنی ئەوانی تر، خزمەت بە هیچ کەس و لایەنێک ناکات، چونکە دۆخی عیراق و ئەو ناوچانەش ئەوەمان لێدەخوازێ کە پڕەنسیپی سازان و پێکەوە ژیان بکەینە بنەمای بەڕێوەبردن.