دەباشان
plus4
پێش ساڵێک

پافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی لە مارک سترۆ لە دەباشان وەک کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێم کردو پیرۆزبایی لێکرد ، هیوای سەركەوتنی لە ئەركە نوێكەیدا بۆ خواست ، لەبارەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکانەوە رایگەیاند : ئامانجی یەکێتی کۆدەنگیی نێوان هێزە کوردستانییەکانە و هەوڵدانە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بۆ ئەمەش هەوڵی زۆرمان داوە و پێمانوایە کوردستانێکی بەهێزتر پەیوەستە بە یەکڕیزی و یەکگرتووییمانەوە.

دەربارەی پرسی هەڵبژاردن کە  تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، هەوڵی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هەڵبژاردنێک کە تێیدا کوردستان و خەڵکەکەی سەرکەوتووبن.