ئیسپانیا
plus4
پێش ساڵێک

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دسپلینی یەکێتی تۆپی پێی جیهان  (فیفا ) بڕیاری سڕکردنی سەرۆکی فیدراسێۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا  لویس روبیالیس بە شێوەکی کاتی دەرکرد ووتی  ناو براو بۆی نیە هیچ  چالاکیەکیی وەرزشی ئەنجام بدات لە سەر ئاستی نیشتمانی و نێو دەوڵەتی ئەمەش  لە پای ماچ کردنی ناو دەمی یەکێک لە خانمەکانی تیمەکەی. کە ئەمەش بووە هۆی بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی ناوخۆیی ئەوروپا وتەنانەت ژمارەیەک خانمە یاریزانی ئیسپانیا هەڕەشەی ئەوە دەکەن گەر روبیالیس دەست لە کار نەکێشێتەوە  ئەوا هیچ یاریەک ئەنجام نادرێت ، ئەمەو لە کاتێکدا یەکێتی فدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پاڵپشتی خۆی راگەیاند بۆ سەرۆکەکەیان روبیالیس کە روبەروی رەخنەیەکی زۆری ناوخۆو ئەوروپا بۆتەوە پاش سەرکەوتنی تیمی خانمانی ووڵاتەکەی  بە سەر  تیمی خانمانی ئینگلیز و بەدەست هێنانی جامی جیهانی ، روبیالیس سەری یەکێک لە خانمە یاریزانەکانی ووڵاتەی دەگرێت و ناو دەمی ماچ دەکات .