PLUS4
پێش ساڵێک
نوسینگەی راگەیاندنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەژێر ناوی (وەڵامێک بۆ پەیج و ئەکاونتە ساختەکان) راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
چەند پەیجێک و ئەکاونتێک کە دیارە کێی و کام لایەنەی لە پشتەوەیە و بۆ چ ئامانجێک کار دەکات، هەواڵێکی ساختە و بێ بنەمای بە ناوی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بڵاوکردووەتەوە گوایە فەرمانی کردووە تەنها کار بۆ سەرکەوتنی چەند کاندیدێکی یەکێتیی بکرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک. بۆیە لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین ئەو (٣٠) هەڤاڵەی کە خۆیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کاندید کردووە، سەرجەمیان بە لای یەکێتیی و هەڤاڵ ئاسۆ مامەند و تەواوی مەڵبەندەکانی یەکێتییەوە لە کەرکوک جیاوزیان نییە، و سەرجەمیان کەسانی لێوەشاوە و بە توانا و دڵسۆزن بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان.
ئەم جۆرە هەواڵ و پڕوپاگەندانەش بە هیچ شێوەیەک کاریگەری ناکاتە سەر ئەو هەڤاڵانە، بەڵکو بە پێچەوانەوە گەرم و گوڕتیان دەکات لەسەر ئەو کارو بەرنامەیەی کە دانراوە، بە جۆرێک لە ئێستاوە دۆست و نەیار لەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە بەڕێوەیە دڵنیا دەکەینەوە.