PLUS4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لەدەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک بەتاوانی دزینی زیاتر لە 2 ملیار دینار، بەشێوەی ئامادەنەبوو ( غیابی ) سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک دەرکردووو.
بەپێی راگەیاندراوەکە، ئەو ئەفسەرە لەبەشی میرەی پۆلیسی کەرکوک دەوامی کردووە و (2 ملیارو 48 ملیۆن و 390 هەزار دینار)ی دزیوە لەکاتێکدا بۆ کڕینی جلوبەرگی سەربازی تەرخانکرابوو.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک، گەشتکردن لەو ئەفسەرە قەدەغەکرا و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا دەگیرێت.