PLUS4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک لەهەوڵی گەنجێک بۆ خـــۆ.کوش.تن ئاگاداردەکرێنەوە، مەفرەزەیەکی هێزەکە لەگەڕەکی روناکی ( حسابات ) دوای وەرگرتنی رەزامەندی عەمید مازن غەریب فەرماندەی هێزەکەیان، خۆی دەگەیەنێتە شوێنی روداوەکە کە پردی عەسکەرییە.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کارمەندێکی مەفرەزەکە گیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوەو سیاجی پردەکە دەبەزێنێت تاوەکو گەنجەکە پەشیمان بکاتەوەو رێگری لەهەوڵەکەی بکات و سەرکەوتوو دەبێت.
ئەمە یەکەم جار نییە مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک و فەرماندەکەیان گیانی خۆیان لەپێناو سەڵامەتی هاوڵاتیانی شارەکە دەخەنە مەترسییەوە.