
plus4
پێش ساڵێک
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاربوو لیژنەی جێبەجێکردنی وردبینی لەتۆماری دەنگدەران دووەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی نوێنەرانی کورد، نەتوانرا هیچ بڕیارێک لەکۆبونەوەکەدا بدرێت.
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی بە plus4ی راگەیاند: وەک نوێنەرانی کورد نەچوینە کۆبونەوەکەوەو ئیعترازمان کرد چونکە ناکرێت لیژنەی وردبینی کە سەربەخۆیە لەباڵەخانەی پارێزگادا کۆببێتەوە.
وتیشی، بەندەو شاخەوان عەبدوڵا کە نوێنەری کوردین بۆ چاودیریکردنی کارکردنی لیژنەکە بەهیچ شێوەیەک ناچینە کۆبونەوەیەکەوە لەباڵەخانەی پارێزگا ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە دوێنێ یەکەم کۆبونەوەی لیژنەکە لە لقی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دراوە.