
plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و هونەرمەند و وەرزشوانی شارەکە کۆبوەوە و رایگەیاند : توانا و لێهاتویی گەنجانی کەرکوک لای یەکێتی شتێکی نوێ نییە بەڵکو لەمێژە بڕوای تەواومان بە شارەزایی و کارامەیی ئێوە هەبوە و ویستومانە بەشێکی گرنگ ین لە پێشخستنی کایەکانی ژیان و فەراهەمکردنی ژیانێکی سەقامگیرتر بۆ ئێوەی خۆشەویست .
ووتیشی لەبارەی دۆخی کەرکوک و پێداویستییەکانی خەڵک ، یەکێتیبونی کەرکوک رونە و قەڵای سەوزی کوردستانە، بۆیە خزمەتکردن و جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان ئەرکی خۆمانە و هەرشتێک بکەین ناکاتە مێژوی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی ئێوە . دەربارەی ناکۆکیەکان ووتی : نابێت ناکۆکی و جیاوازییەکان زیان لە کوردستانیبونی کەرکوک بدەن و دەبێت پاراستنی مافەکانی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی تر کاری لەپێشینەمان بێت، یەکێتییەکەشتان وەک هەمیشە ئەم بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرێت و سەرقافڵەی بەدیهێنانی داهاتویەکی گەشتر و پرشنگدارتر دەبێت بۆ کەرکوک و کەرکوکییە قارەمانەکان .