كركوك كةندةلي
plus4
پێش ساڵێک

لەمیانی رێوڕەسمی خەڵات کردنی خوێنکارە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک باڤڵ تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتینیشتمانی کوردستان ، ستایشی مامۆستایانی كەركوكی كرد و رایگەیاند : بە ئەوپەڕی پێزانینەوە لە رۆڵی ئەو مامۆستایانە دەڕوانین كە خوێندنی كوردییان لە كەركوك بەرەوپێشبردوە، ئێمە دڵسۆزی و ماندوبونتان لەیادناكەین و لە هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر بۆ ئێوە بەردەوام دەبین .

 

لەدرێژەی رێوڕەسمەكەشدا گفتوگۆیەكی كراوە کرا سەبارەت بە پرسی پەروەردە و خوێندنی كوردی لە كەركوك و بەدیهێنانی مافە پیشەییەكانی خوێندكاران گفتوگۆی لەبارەوەكرا ، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی یەكێتی بۆ دوپاتكردنەوە و رایگەیاند :گەشەپێدانی سێكتەری پەروەردە لەپێشینەی كارەكانمانە، وەكچۆن لە رابردودا لەنزیكەوە هاوكار و پشتیوان بوین، لە داهاتوشدا هەروا دەبین.