يةكةمةكان
PLUS4
پێش ساڵێک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک لە رێوڕەسمێکدا خوێندکارە سەرکەوتوو و یەکەمەکانی خوێندنی کوردیی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکە خەڵاتکرد.

 

لە رێورەسمەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکدا ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی کرد و پیرۆزبایی دەرچوونی لێکردن، راشیگەیاند، ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم نیشتمانەن و بەهیواوە لە داهاتووی پرشنگدارتان دەڕوانین، ئەمڕۆ شانازی دەکەم لەگەڵ ئێوەی پڕ وزە و ماندوونەناسم کە دڵنیام داهاتووی کەرکوک بە ئێوەوە گەشتر دەبێت.