plus4
پێش ساڵێک
ماوەیەکی زۆرە کە سوتانی دارستانەکان لە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپاو کەنەداو ئەمریکا بۆتە مایەو ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانەکانیان ، بە شێوەیەک ماوەیەک لەمەو پێش ئاگرێکی زۆر بە تین بە ڕەشەباوە لە دارستانەکانی هەرێمی کیوبێک لە رۆژهەڵاتی وڵات کە فەڕەنسی زمانن دروست بوو خەستی دوکەڵەکەی وەک پەڵە هەوری ڕەش دەگەیشتە ئاسمانی شارەکانی ئەمریکاو هەندێ شاری ئەوروپا.
لە دوا پێشهاتیشدا چەند رۆژێکە ئاگری دارستانەکان روی کردۆتە شاری کێڵۆنە و دەریاچەی ئۆکۆناگن لە هەرێمی بریتش کۆڵۆمبیا لە رۆژئاوای وڵات کە شوێنێکی گەشت و گوزاری زۆر تایبەتە لەم کاتەی وەرزی هاویندا ، کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کاربەدەستانی شارەکە چەند رۆژێکە داوا لە دانیشتوانەکە بکەن بە زوو ترین کات ماڵ حاڵیان جێبێڵن بڕۆن بۆ جێیەکی سەلامەت بە هۆی زۆری ئاگرەکەوە ، هەر ئەمڕۆش یەک شەممە یەکەی سەربازی تایبەت بە کارەساتە سروشتیەکان گەیشتە ناوچەکە بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە .
لە لایەکی تریشەوە کۆمەڵێک خەڵکی خۆبەخش هەڵساون بە ئامادە کردنی خوارنی ژەماکان بۆ هاوڵاتیان و
هەروەها بۆ گیان لەبەرەکان.