plus4
پێش ساڵێک
بنەماڵەی گوهدار زێباری لەڕاگەیەندراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاویان کردەوە : ڕەوشی تەندروستی گوهدار زێباری لە ئاسایشی گشتی هەولێر زۆر نا جێگیرە و ئەمڕۆ چوارەەم ڕۆژە گوهدار زێباری مانی گرتووەو و نە هیچ چارەسەرێكی پزیشكی بۆ کراوەو نە بەرپرسان بە دەنگ داواکاریەکانیەوە هاتوون تا ئێستا.
داواشیان لە كونسوڵخانە و لایەنە نێودەوڵەتی و دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی راگەیاندن دەکەن بەزوترینكات بە هانای گوهدار زێباریەوە بێن چونكە دۆخی تەندروستی بەرەو خراپترین دەچێت ، وتشیان هەر حاڵەتێكی نەخوازراو ڕوبدات دۆخی تەندروستی گوهدار زێباری ئەکەوێتە ئەستۆی دەزگای ئاسایشی هەولێر..