رؤزان ابو بكر
PLUS4
پێش ساڵێک

خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی رووداو (رۆژان ئه‌بوبه‌كر) له‌ هه‌ژماری‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی رووداو راگه‌یاند و نوسیوێتی:

 

لێرەوە هەموو هاوکاران و هاوڕێیان و بینەر و بیسەرانی رووداو ئاگادار دەکەمەوە لەسەر خواستی خۆم کۆتاییم بە گرێبەستی کارکردنم لەگەڵ کۆمپانیای رووداو هێنا بە هۆی هەندێک هۆکاری تایبەت لەسەرووی هەموویانەوە ئەرکی پیرۆزی دایکایەتی.

 

سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ماوەی ئەزموونی ١٠ ساڵی رابردوودا کارم لەگەڵ کردوون و هیوای سەرکەوتنیش بۆ رووداو دەخوازم، سوپاسێکی تایبەتیش بۆ بینەر و بیسەرەکانم لە هەر شوێنێک هەن کە هەمیشە سەرماییەکی گەورەی مەعنەویی بوون بۆم. لە دوای پشوویەک بە هیوای دیدار

 

ڕۆژان ئەبوبەكر لە دایكبووی شاری سلێمانیە و دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانیە و ماوەی چەند ساڵێكە وەك بێژەرو پێشكەشكاری كەناڵی رووداو كاردەكات.