بارتىيي
PLUS4
پێش ساڵێک

مەحمود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدیدارێکدا لەگەڵ کوردستان24 رایگەیاند: وەک پارتی دەگەڕێینەوە کەرکوک بەڵام لەو شارە کێشەی داگیرکردنی بارەگاکانمان هەیەو حکومەت توانای نییە بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پێدانەوەیان.

 

لەبارەی فرە لستی حزبە کوردستانییەکان لەهەڵبژاردنەکانی کەرکوک، مەحمود محەمەد وتی: تاکتیکی ئەم سیستمە وا دەخوازێت دوو لیستی بەهێزبین نەک یەک لیست، هەر بۆیە ئێمە پێمان باشبوو یەک لیست نەبین.

 

وتیشی، نەرۆشتنە لستێکەوە لەگەڵ یەکێتی پەیوەندی بە هاوبەشەکانمان و شێوازی بانگەشەمانەوە هەیە!!!

 

پێشتر کەمال کەرکوک بەرپرسی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیان راگەیاند: حەرامە لەگەڵ یەکێتی بچینە لستێکی هاوبەشەوە چونکە خائینن، بەڵام بەلێکدانەوە بۆ قسەی وتەبێژەکەیان دەردەکەوێت " هاوپەیمانێتی نەکردنیان لەگەڵ یەکێتی تەنها بۆ ئەوە بوە لەسەر بنەمای تەخوینکردن دەنگ بهێنن ."