
PLUS4
پێش ساڵێک
م مەسعود بارزانی لە بەرگی شەشەمی كتێبی (بارزانی و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد)، سەبارەت بە رۆڵی قاســـم سولەیـــمانی لە شەڕی د١١عـــش و پاراستنی هەولێر لەلاپەڕە (441 -442) نوسیویەتی: لەسەروبەندی هێرشی د١١عـــش بۆسەر هەولێر، قاســـم سولەیـــمانی، بەتەلەفۆن پەیوەندیی پێوەكردم و پرسیاری بارودۆخ و پێویستییەكانی كرد، منیش لە وەڵامدا پێم راگەیاند" بارودۆخەكە مەترسیدارە، چونكە پێشمەرگە چەك و تەقەمەنی پێویستی لەبەردەستدا نیە، بۆ رێگەگرتن لە هەمەر و ئۆتۆمبێلە گوللە نەبڕەكانی د١١عـــش، ئەگەر بكرێت گوللەی ئاڕ بی جی دژە تانك و گوللەی دۆشكای تانكشكێنمان بۆ بنێرن، دوای ئەوە قاســـم سولەیـــمانی مەردانە بۆ بەیانییەكەی فڕۆكەیەكی فیشەك و دۆشكە و گولەی ئاڕ.بی.جی گەیاندە هەولێر، ئەمە لە بەرەبەیانی رۆژی 8ی ئابی 2014دا بوو، ئەم هاوكارییە بوو بەهۆی راگرتنی هێرش و پێشڕەوییەكانی د١١عـــش لە میحوەری گوێڕ، كە هەڕەشەیەكی جدی بوو، دواتر قاســـم سولەیـــمانی خۆی سەردانی كرد و دوو مەفرەزەی هاوەنهاوێژو كاتیۆشایەكی (107)ی بۆ پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگە هێنابوو، دوو كەسی هاوەنهاوێژەكانیان لەگەڵ پێشمەرگە لەبەرەی مەخمور شەهیدبوون. پێویستە لێرەوە ئەمە بەتەواوی روونبكرێتەوە، كە لە زۆر بۆنەدا بەرپرسانی ئێران و تەنانەت سەرۆك كۆماریش هەواڵی ئەوە بڵاو دەكەنەوە، ئەگەر ئێران نەبوایە، هەولێر داگیر دەكرا، و سەردار سولەیـــمانی هەولێری رزگاركرد، ئێمە ئەوكات سوپاسمانكردن و ئێستاش سوپاسیان دەكەین، چونكە بەراستی یارمەتییەكانیان لەوكات و ساتەدا، هاوكارییەكی كاریگەر بوو، بەڵام پێویستە هەموو لایەك بزانن، ئەوە خوێنی پێشمەرگە بوو كە هەولێر و هەموو كوردستانی پاراست، هاوكاری و یارمەتی و پاڵپشتی ئاسمانی هاوپەیمانان كاریگەرییەكی گەورەو بەرچاووی هەبوو، یارمەتییەكانی ئێرانیش جێی خۆیان گرت، بەڵام ناكرێت خەڵكانی تر، لە واقع دەربچن و واقیعەكە لەبەرچاو نەگرن، رۆڵی خۆیان دیار و بەرجەستە بكەن و رۆڵی پێشمەرگە كەم نیشان بدرێت، كە ئەمە بەهیچ شێوەیەك ئینساف نیە.