ديلان - وةزير
PLUS4
پێش ساڵێک

پەرلەمانتار دیلان غەفور بە plus4ی راگەیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لیژنەی لابردنی حەوزە ماسییەکان بەهێزێکی زۆرە هەڵیانکوتایە سەر حەوزەکانی داقوق، کەمێک پێش ئێستا لەبەغدا لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کۆبومەوەو بڕیاریدا روخاندنی ئەو حەوزانە تا 15-10-2023 دوابخرێت.

 

پەیامنێری plus4 لەداقوق تەئکیدی کردەوە کە ئەو هێزەی لەبەیانی ئەمڕۆوە هەڵتانکوتابوە سەر خاوەن حەوزەکان، کشانەوە و لیژنەکەش پێی راگەیاندن کە کارەکە دواخراوە.